دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٨١٬٧٦٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: भारत) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە. حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپال و بووتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادێش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.
مرۆڤ نزیکەی ٥٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقاوە ھاتە نیمچەکیشوەری ھیندی. مانەوەیان لەم ناوچەیە لە فۆرم و گرووپی جیاواز وای کرد ناوچەکە جیاواز دەرکەوێت، بەجۆرێک لەدوای ئەفریقا دووەم ناوچەیە کە زۆرترین ژمارەی جیاوازی جینی مرۆڤی لێ بێت. نزیکەی ٩٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ژیان لە نیمچەکیشوەری ھیندی جێگیریی وەرگرت، لەم نێوانەدا دەرکەوتنی شارستانیی دۆڵی ئیندوس لە میلینیۆمی پێش زایینن ھەبوو. لە ١٢٠٠ ساڵ بەر لە زایین، زمانی سانسکریت بنچینەیەکی سەرەتایی دروست بوو، و دواتر لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان بڵاوبوویەوە. لە لایەکی دیکەوە زمانی ڕیجڤدا دەرکەوت کە بەکاردەھات بۆ تۆمارکردن و وێنەکردن لە ئایینی ھیندووئیزم لە ھیندستان. لە باکوور و ڕۆژاوای ھیند، زمانە دراڤیدییەکان چیتر نەمان. لە ٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین، سیستمی چینایەتی و پۆلێنکردن لە ئایینی ھیندووئیزم دەرکەوت، ھاوکات ھەریەکە لە ئایینەکانی بوودیزم و جاینیزم دەرکەوتن، کە ئەوان فەرمانە کۆمەڵایەتییەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ پۆلین و بنەچەی کەسەکان دەسەپاند. ئیمپراتۆریەتیی ماوریا و ئیمپراتۆریەتیی گوپتا لەیەکەمین دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی ناوچەکە بوون، دواتر سەردەمی دەسەڵاتیان بە داھێنانەکانیانەوە کۆتایی ھات، لەپاڵ ئەوەش شکۆ و بوونی ژنیان نەھێشت لە کایەی سیاسەت، ھەروەھا سیستەمی پۆلێنکردن و چینایەتی ھیندووئیزم بەڕێکخراوییەوە خستە ناو بیرووباوەڕەکانی بەڕێوەبردن. لە باشووری ھیند، شا و فەرمانڕەواکانی ناوەڕاستی ھیند ھەستان بە ھاوردەکردنی کەلتووری دین و زمانی دراڤیدییەکان بۆ شانشینەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان.
لە سەدەکانی ناوین، ھەریەکە لە ئایینەکانی مەسیحی، ئیسلام و زەردەشتی گەیشتنە باشوور و ڕۆژاوای ھیندستان. دواتر سوپای موسڵمانەکان لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بەرەو باکووری ھیندستان بەپچڕ پچڕ ھەنگاویان نا، لە ئەنجامدا شانشینی دەلھی دامەزرا، بەمەش باکووری ھیندستان بوو بە بەشێک لە شارستانییەتی ئیسلامی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام. لە سەدەی پازدەیەم، ئیمپراتۆرییەتی ڤیجایاناگارا لە باشووری ھیندستان دامەزرا کە ڕێبەرایەتی لە کولتووری ھیندوو دەکرد. لە ناوچەی پەنجابیش، ئەوا سیکییەکان سەریان ھەڵدا. لە ساڵی ١٥٢٦، دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل ھات و دوو سەدەی ئاشتی بۆ وڵاتەکە ھێنا، لەدوای خۆشییەوە کۆمەڵێک تەلار و کۆشکی گرانبەھای جێھێشت. دوا بەدوای ئەوەش، دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە ھیندستان پەرەی سەند لەڕێی ھاتنە پێشەوەی دەسەڵاتی کۆمپانی بەریتانی لە ھیند، بەمەش ھیندستان بووە وڵاتێکی ئابووری کۆلۆنی بەڵام بە لەدەستدانی سەروەرییەکەی. دواتر شێوازی دەسەڵاتەکە بوو بە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا ناسراو بە بریتش ڕاج، ئەمەش لە ساڵی ١٨٥٨ دەستی پێکرد. بەڵێنی ئینگلیزەکان بۆ پێدانی ماف بە ھیندییەکان بەھێواشی جێبەجێ دەکرا، لەپاڵ ئەوەش گۆڕانکاری دروست بوو لەڕووی پیشەسازی و شێوازی ژیان، خوێندن و خزمەتگوزارییەکان. لەو دەمەدا، بیر و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆیی لەنێو ھیندییەکان دروست بوو، لە ئەنجامی دروستکردنی ناڕەزایی ھێمن و ئاشتیانە تێبینی ئەوە کرا بەرە بەرە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانی لە وڵاتەکە لاواز بوو. لە ساڵی ١٩٤٧، ئینگلیز ھیندستانی دابەشی دوو وڵاتی سەربەخۆ کرد، بەشێکی زۆرە ھیندوو خستەوە سەر ھیندستان، بەشەکەی دیکەش کە زۆرینەی موسڵمان بوون کردی بە وڵاتێکی نوێ لە ژێر ناوی پاکستان، لە ئەنجامی ئەم ڕاگواستنە نەزانراوە ئەوا خەڵکێکی زۆر ژیانیان لەدەست دا. (تەواوی وتار...)
- ١١ی حوزەیران – جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦ (لە وێنەکەدا) بە یاریی نێوان ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی مەکسیک و ئەفریقای باشوور لە گرووپی ئەیدا دەستی پێکرد.
- ٨ی حوزەیران – بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧٫٨ پلە کەناراوەکانی باشووری مینداناوی لە فلیپین ھەژاند، کە بووە ھۆی کوژرانی لانیکەم ٤٧ کەس.
- ٨ی حوزەیران – ھەڵکەوت عەزیز، ڕۆژنامەوان و ھەواڵنێری کورد لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ١٤ی ئایار – عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەکار بوو و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی بەخشی.
- ٩ی ئایار – پیتەر ماگیار وەک سەرۆک وەزیرانی مەجارستان دەستبەکار بوو و جێگای ڤیکتۆر ئۆربانی گرتەوە.
- ١٩٦٤ – دادگای ئەفریقای باشوور بە تاوانی ھەڵگەڕانەوە لە دژی دەسەڵات و ھاندانی جەماوەر لە دژی حکوومەت، سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ نێڵسۆن ماندێلا دا سەپاند.
- ٢٠٠٩ – بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای بەراز لە چەندین ناوچەی جیاجیای جیھاندا، ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڕای گەیاند کە نەخۆشیی ئەنفلۆنزای بەراز، پەتایەکی جیھانییە.
- ٢٠١٠ – پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ بۆ تۆپی پێ لە ئەفریقای باشوور دەستی پێ کرد.
